لە سنورەکانى شارباژێر، سەیدسادق دەربەندیخان سەدان دۆنم پوش و پاوان سووتان

بە چەند هۆكارێكی جیاواز، لە ناوچەكانی شارباژێر، سەیدسادق دەربەندیخان، سەدان دۆنم  پوش و پاوان سووتان، بە هۆكاری كەوتنەوەی یەكێك لە ئاگرەكانیش هاوڵاتییەك دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی وردەكاریی ئاگرەكانی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، لە گوندى چەمک و سپیار ئاگرێکى بەرفراوان كەوتۆتەوە، بەهۆی سەختیى ناوچەکە و مەترسیى تەقەمەنى، كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە چەند کاتژمێرێکى خایاندووە، زیانى ئاگرەکەش سووتانی سەدان دۆنم پوش و پاوان بووە، بە هۆی كەوتنەوەی ئاگرەكەشەوە جوتیارێک لە گوندەکە دەستگیرکرا.

هەروەها لە گوندى سولەمیش لە سنوری سەیدسادق، بە هۆكارێكی نادیار، ئاگرێکى بەرفراوان کەوتۆتەوە، زیانى ئاگرەکە سووتانی 200 دۆنم پوش و پاوان بووە.

لەبارەی ئاگری سێیەمیشەوە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشكرایكردووە، ئاگرەكە لە نزیک تونێلى دەربەندیخان كەوتۆتەوە، لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کونترۆڵكراوە و سێ دۆنم پوش و پاوان سووتاوە، هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکەش شۆرتى کارەبا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبووانی ئایدزی بڵاوکردەوە کە لەماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان،…
زیاتر ببینە

خاوەنی نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری: راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین

خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری، رایگەیاند، راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین. سیڤان رەفیق، خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری لە سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share