مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی لەسەر ساختەکردنی نووسراوێکی ڕوونکردنەوە دەدات

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی ساختەکردنی نووسراوێکییەوە ڕایگەیاند، “ئەم نووسراوە ساختە و دروستکراوە هیچ بنەمایەکی نییە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجێتی پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت”.

لە ڕوونکردنەوەکەی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیدا هاتووە، “لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ وگروپی تایبەتی ئاراستەکراوی سەر بە دەزگایەکی موخابەراتی نووسراوێک بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر بڵاوکراوەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەم نووسراوە تەزویر و دروستکراوە هیچ بنەمایەکی نییە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانجێتی پرۆسەی هەڵبژاردن بە پاک و بێگەردی بەڕێوەبچێت و ڕێگری جددی لە هەموو هەوڵێکی تەزویر دەکەین”.

پێشتر لە هەندێک پەیجی سۆشیاڵ میدیاوە نووسراوێکی ساختە بەناوی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر بڵاوکرابوویەوە، کە گوایە هەوڵدراوە بۆ دەرکردنی کارتی بایۆمەتری بەمەبەستی زیاتر لە یەکجار دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە و بەرەنگاربوونەوەی داعشی لەگەڵ شاندێكی ئیتاڵیا تاوتوێكرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە جەنەراڵ فابرۆ، لێپرسراوی ھێزە تایبەتەکانی ئیتاڵیا لە عێراق…
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئاشكرادەكرێت

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەم هەفتەیەدا. موحسین مەندەلاوی،…
Total
0
Share