پۆلیسی هەڵەبجە: لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل سێ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی سێ ماتۆڕسکیل.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سکاڵا تۆمارکرا لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ سەبارەت بەوەی ماتۆڕسکیلیان ناو قەزای خورماڵ دزراوە، دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە رێگەی مەفرەزەکانیانەوە توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م. ع . ا) تەمەن 25 ساڵان و (پ . د . م ) تەمەن 27 ساڵان بە بڕیاری دادوەر دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران چەندین پێشینەی تاوانیان هەیە و بە ماددەکانی لە هەردوو بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین داواکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دووپاتدەكەینەوە

لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی رۆژنامەنووسانی وردبین و راستبێژ دەکەن. مەکتەبی سیاسیی…
Total
0
Share