فازڵ نەبی: بەغداد بۆ لەمەوبەدوا لە 598 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ مووچە دەنێرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد بۆ لەمەوبەدوا مانگانە لە 598 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و دەشڵێت، “دەبێت دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم ئەو شاندەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رازیبكات كە مانگانە داهاتی نانەوتی هەرێم كەمترە لە 308 ملیار دینار”.

فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ناردنی ئەو 598 ملیار دینارەی بۆ مووچەی مانگی حوزەیران كە بۆ هەرێم نێردراوە لەسەر بنەمای یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی 2021 بووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت بۆ ئەم مانگە گۆڕانكاریی لەو بڕە پارەیە بكرێت كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
ئاشكراشیكرد، بەغداد بۆ ئەم مانگە و مانگەكانی دواتر لە 598 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام دەبێت دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم ئەو شاندەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رازیبكات كە مانگانە داهاتی نانەوتی هەرێم كەمترە لە 308 ملیار دینار.

بە بڕوای فازڵ نەبی ئەگەر هەرێم بابەتی داهاتە نانەوتییەكان لەگەڵ بەغداد چارەسەرنەكات گرفت بۆ ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان دروستدەبێت، چونكە حكومەتی عێراق دەیەوێت بە یاسا گرفت بۆ ناردنی پشكی هەرێم دروستبكات.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بە بردنەوە دەستی پێکرد

بابەتی دواتر

كاتی ناردنی مووچە لە بەغدادەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا

ئەمڕۆ گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share