عیماد ئەحمەد: یەکێتی شەڕی پۆست ناکات

عیماد ئەحمەد رایدەگەیەنێت، یەکێتی جەخت لە رێبازەکەی خۆی دەکاتەوە کە رێبازی پێکەوەژیانە و شەڕی پۆست ناکات.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، یەکێتی جەخت لە رێبازەکەی خۆی دەکاتەوە کە رێبازی پێکەوەژیانە، جەختیش لەوە دەکەینە کە شتێک بهێنینە کایەوە خزمەتی هاوڵاتییان بکات.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی دوێنێی یەکێتی و پارتی، ئاماژەی بەوەکرد، هەردوولامان دوو بۆچوون دیدگای جیاوازمان هەیە، بەڵام لە زۆر پرسیشدا بۆچوونی هاوبەشمان هەیە، ئێمە وەک یەکێتی، لەسەر پۆست شەڕناکەین، پۆست لەلامان هێندە گرنگ نییە تاوەکو هەمووشتێکی بۆ بکەینە قوربانی.

روونیشیکردەوە، ئەوەی گرنگە بەرنامە و کارنامەی حکومەتە بۆ ساڵانی داهاتوو، دەبێت کار لەسەر بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئازادی بکەین بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد کەرکوکی:کێشەی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەرکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کێشەی زیاتر لە 500 دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرا”. د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە…
Total
0
Share