ئەمریكا 125 هەزار كۆچبەر وەردەگرێت

پەیكەری ئازادی لە ئەمریكا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سوورە لەسەر پێشوازیكردن لە 125 هەزار كۆچبەر لەماوەی ساڵی دارایی داهاتوو 2022.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ جەختیكردووەتەوە لەسەر پابەندی ویلایەتە یەكگرتووەكان بە پێشوازیكردن لە كۆچبەران لەڕێی دەركردنی بڕیارێكی سەرۆكایەتی دەربارەی قبوڵكردنی كۆچبەران، كە میچی وەرگرتنیان لە ساڵی دارایی 2022 بۆ 125000 بەرزدەكرێتەوە.

بلینكن لە بەیاننامەكەیدا ئەوەشی وت، “ویلایەتە یەكگرتووەكان پێشەنگ دەبێت لە بەتەنگەوە چوونە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، لەنێویشیاندا سەرلەنوێ نیشتەجێكردنەوەی كۆچبەران”.

جگە لەو هەوڵانە، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵ بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری لەو ناوچانە دەدات كە بەدەست گرفتەوە دەناڵێنن، سەرەڕای پێشكەشكردنی پاراستن و چارەسەری بەردەوام بۆ كۆچبەران و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری كێشەی كۆچبەران و گرفتە مرۆییە جیهانییەكان، وەك ئەوەی وەزیری دەرەوە لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێدەدات.

ڕوونیشیكردەوە، لە ساڵی 2020دا ئەمریكا زیاتر لە 10.5 ملیار دۆلاری وەك هاوكاریی مرۆیی پێشكەشكردووە، كە بەشێكی بۆ كۆچبەران بووە.

بابەتی پێشتر

بۆ ڕێگری لە كۆچبەران 12 وڵاتی ئەوروپی داوای دروستكردنی دیواربەند لەسەر سنوورەكانیان دەكەن

بابەتی دواتر

هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share