کوردێک لە فینلاند لەسەر بڵاوکردنەوەی گۆرانیی “کوردش مافیا” دەستگیركرا

دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێک بەناوی “کوردش مافیا” لەلایەن گەنجێکی کوردەوە لە وڵاتی فینلاندا، پۆلیس ئەو گۆرانیبێژە و چەند کەسێکی دیکەی دەستگیرکردووە.

گەنجە کوردەکە ناوی “میلان جاف”ـە و ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆ کلیپێکی بەناوی “کوردش مافیا” بڵاوکردەوە و لە ڤیدیۆکەدا چەندینجار ئاماژەی تەقەکردن و هەوڵدان بۆ خۆ مافیادەرخستن نیشاندەدات.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سێی فینلاند MTV uutiset پۆلیس ڤیدیۆ کلیپەکەی قەدەغەکردووە و ئەو گۆرانیبێژە و چەند کەسێکی دیکەی بە تۆمەتی خۆئامادەکردن بۆ تاوانكاری دەستگیرکردووە.

پۆلیسی فینلاند میلان جافی 21 ساڵ و کەسێکی دیکەی 25 ساڵ و حەوت کەسی تری دەستگیرکردووە و چەند تۆمەتێكی خستووەتە پاڵیان، لەوانە دزیکردن لە مارکێتی Stockman  لەناو هێلسنکی.

پۆلیس ئاشکرایکردووە، ئەو گەنجە گۆرانیبێژە و ئەو کەسانەشی لەگەڵیبوون مەترسییان بۆسەر خەڵکی سیڤیل دروستکردووە.

تۆڕی میدیایی ئێستا لەبەر پابەندبوون بە کاری پیشەیی ڕۆژنامەنووسییەوە ناتوانێت ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاوبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share