منداڵێك بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا: كه‌ی واز له‌ جه‌نگ ده‌هێنن؟

منداڵێكى ڕوسی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى سه‌رسام ده‌كات و به‌ ناڕاسته‌وخۆ لێی ده‌پرسێت: “كه‌ی گه‌وره‌كان جه‌نگ ڕاده‌گرن؟”.

ئه‌و منداڵه‌  كچه‌ خوێندكارێكه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌كی شارى ڤۆڵگۆگراد، كاتێك سێرگی لاڤروڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ی “شه‌ڕی ستالینگراد”ی له‌و شاره‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه‌، كچه‌كه‌ سروودێكی وتووه‌ و تیایدا ئه‌و پرسیاره‌ى داوه‌ به‌گوێی ئاماده‌بوواندا كه‌ “گه‌وره‌كان ئێوه‌ كه‌ى جه‌نگ ڕاده‌گرن؟”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا، ئه‌و پرسیاره‌ى به‌ مایه‌ی سه‌رسامبوونى خۆی ناوزه‌د كردووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گۆرانى و پرسیاری كچه‌كه‌، چاوه‌كانیان پڕفرمێسك كردووه‌.

لاڤروڤ ڕایگه‌یاندووه‌، “بێگومان وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ كه‌ى كۆتایی به‌ جه‌نگ ده‌هێنین ئه‌سته‌مه‌، ڕه‌نگه‌ گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بووایه‌، ئه‌وا به‌منزیكانه‌ به‌دیبهاتبایه‌”.

بابەتی پێشتر

توركیا، ڕۆژئاواى كوردستان دووچارى كه‌مئاوى ده‌كات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی مردن بە کۆرۆنا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
3
Share