كۆتایی ئەمساڵ دوبەی دەبێتە حكومەتی بێكاغەز

دوبەی

بەرپرسێكی ئیماراتی دەڵێت، دوبەی لە ڕێگادایە بۆ ڕاگەیاندنی حكومەتی بێ كاغەز و تەواو ئەلیكترۆنی.

حەمید عەبید مەنسوری، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی ژمارەیی دوبەی ڕایگەیاند، دوبەی لەسەر ڕێگای ڕاستە بۆ هێنانەدی ئامانجە ستراتیژییەكان لە مامەڵە ناكاغەزییەكاندا بە كۆتایی ئەمساڵ، پاش ئەوەی لە ساڵی 2016وە سەركەوتووبوو لە كارپێكردنی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو لە بونیادنانی سیستمێكی تەواوی كاری حكومی دوور لە كاغەز.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەكە ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 100 مامەڵە لە هەشت دامەزراوەی حكومی لەئێستادا بەبێ كاغەز ئەنجامدەدرێن، لەمیانەی پێشانگای (هەفتەی جیتكس بۆ تەكنەلۆژیا) لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، شەش لایەنی نوێی حكومی ئاشكرادەكرێن، كە ئەوانیش دەكرێنە ئەلیكترۆنی.

هەنگاوەكە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی زیاتر لە یەك ملیار درهەم لە كاتی دەستپێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكەوە لە ساڵی 2016 تا كۆتایی ئەمساڵ، سەرەڕای گەڕاندنەوەی زیاتر لە 300 ملیۆن كاغەز و پاراستنی نزیكەی 39 هەزار درەخت.

مەنسوری ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی دوبەی لە ڕێگادایە بەرەو ڕاگەیاندنی دوبەی وەك حكومەتێكی تەواو خاڵی لە كاغەز، ئەمەش بە گەیشتنە كۆتایی ئەمساڵ دێتەدی.

س: ئیمارات یەوم

بابەتی پێشتر

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

بابەتی دواتر

مێسی پەشیمان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share