مێسی پەشیمان نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی ڕایگەیاند، “هەڵەم نەكردووە كاتێك یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیم هەڵبژاردووە”.

مێسی كۆتایی وەرزی ڕابردوو ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنەی جێهێشت، پاش ئەوەی یانەكە بەهۆی قەیرانی بەرزیی مووچەوە تووشی ئاستەنگی ببوو، پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە كرد.

مێسی 35 ناسناوی لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستهێناوە و 672 گۆڵیشی بۆ تۆماركردوون.

لەو چاوپێكەوتنەدا، كە لەگەڵ ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ ئەنجامیداوە و ڕۆژی شەممە بڵاودەبێتەوە، مێسی جەختیكردەوە كە دڵخۆشە بەو بڕیارەی داویەتی.

مێسی تەنها یەك گۆڵی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان كردووە و تا ئێستاش لەخولی فەرەنسا هیچ گۆڵێكی نەكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتینییەکان دەکاتەوە بۆ قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026

ئاژانسە وەرزشییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لیۆنێل مێسی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی مانگی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ڤەنزوێلا و…
زیاتر ببینە

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا. بەرەبەیانی…
Total
0
Share