كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا
چەندین گەورە شار لەبەردەم مەترسیی تسۆنامی-دان

ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەپۆلەكانی تسۆنامی چەند گەورە شارێكی سەر دەریاری سپی ناوەڕاست دەگرێتەوە، لەوانەش ئەسكەندەرییەی میسر و ئیستەنبوڵ لە توركیا.

ڕاپۆرتەكە بەمدواییە لەلایەن ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیری (یونسكۆ) ئامادەكراوە. بەپێی ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ئەگەرێكی بەهێز هەیە كە لە 100% نزیدەبێتەوە بەوەی بەرزیی شەپۆلەكە بگاتە مەترێك لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا.

شارەزایان پێشبینی دەكەن مەترسیی ڕوودانی تسۆنامی لە كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاست زیادبكات لە سایەی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاكان لە ئاكامی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا.

خەڵكی بەشێوەیەكی گشتی ڕوودانی شەپۆلەكانی تسۆنامی-یان لە كەناراوەكانی هەردوو زەریای هێمن و هندی بیستووە، بەڵام لە ئایندەدا دەریای ناوەڕاست بێبەش نابێت لەو دیاردەیە، بەپێی یونسكۆ.

ڕێكخراوەكە دەڵێت، پێنج ناوچە لە دەریای ناوەڕاست دەچنە پاڵ لیستی 40 شار و شارۆچكەی ئامادە بۆ تسۆنامی لە 21 وڵاتدا، لەماوەی ساڵی داهاتوودا.

لیستەكە بەهەمان شێوە شاری كان لە باشووری فەرەنسا هاوشانی چیبیونا، كە شارۆچكەیەكی ئیسپانی-یە لەسەر زەریای ئەتڵەس، دەگرێتەوە.

بەرنامەی (ئامادەبە بۆ تسۆنامی) بەشێك لەو هەوڵەی ڕێكخراوی یونسكۆ چاودێری دەكات و بەر لە هەفتەیەك لەمیانەی كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ زەریاكان لە لشبۆنە دەستیپێكرد.

ڕێكخراوەكە هەوڵدەدات سەرجەم وڵاتان لە ئامادەباشیدابن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تسۆنامی لەحاڵەتی ڕوودانیدا تا ساڵی 2030.

بێرناردۆ ئەلیاگا شارەزای شەپۆلەكانی تسۆنامی لە ڕێكخراوی یونسكۆ دەڵێت، هەردوو شەپۆلەكەی تسۆنامی كە لە 2004 و 2011 ڕوویاندا هاوشێوەی زەنگی ئاگاداركردنەوە بوون بۆ جیهان تا ئامادەباشی بكرێت.

بابەتی پێشتر

هەسارۆچکەیەکی گەورە لە زەوی نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئێران عێراق بە تێوەگلان لە كوژرانی قاسم سلێمانی-دا تۆمەتباردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share