ناسا هەوڵی چاندنی تەماتە لە بۆشایی ئاسمان دەدات

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پرۆژەی توێژینەوەیەک هەوڵی چاندندنی تەماتە لە بۆشایی ئاسمان دەدات.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)بڵاویکردەوە، “نیکۆڵ مان ئەندازیاری فڕۆکەوانی پرۆژەی توێژینەوەیەکی لە ژێر ناوی Veg-05 پێشکەش کردووە، کە خۆی لە چاندنی بەرهەمە خۆراکییەکان دەدات لە بۆشایی ئاسمان دەبینێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە 26ی تشرینی دووەم تۆوی تەماتەکە لە رێگەی مووشەکی سپەیس ئێکس فالکۆن 9 بە سەرکەوتووانە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە”.

ئاشکراشی کرد، “ئامانجی توێژینەوەکە چاندنی تەماتەی کورتەباڵا (تەماتەی گێلاسییە)، لە چێوەی دوو چارەسەری جیاواز بۆ کوالێتی رووناکیی لە بۆشایی

هاوکات تیمی توێژینەوەکە پلان دادەنێن بۆ بەکارهێنانی تەماتەکە و هەڵسەنگاندنی تام و ئاوەکە، گەر ئەنجامی ئەم توێژینەوەیەش لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بێت، دەبێتە پاڵنەرێکی دەروونی بۆ کەشتیوانە ئاسمانییەکان بۆ بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی دیکەی خۆراک لە بۆشایی ئاسمان لە کاتی گەشتە دوورودرێژەکانیاندا.

 

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ئەو کچەی بە پسکیت دەژی

بابەتی دواتر

زیاتر لە 17 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن: تەندروستیتان لە مەترسیدایە

کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە خۆی بەرهەمیدەهێنێت، سەبارەت بە تەندروستیی بەکارهێنەرانی…
Total
0
Share