خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا و فه‌ره‌نسا ده‌کرێت.

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا “یوێفا نه‌یشن لیگ”، هه‌ڵبژاده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ ئالیانز ستادیه‌م له‌ شاری تۆرینۆ – ئیتاڵیا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا ده‌بێته‌وه‌.

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ له‌ ئیتاڵیا به‌ ئاماده‌بوونی 20 هه‌زار هانده‌ر سازده‌کرێت، تیایدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌که‌ هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکستی یورۆی 2020 ده‌ده‌ن، براوه‌شیان له‌ یاریی کۆتایی خوله‌که‌دا یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاریده‌کات‌.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌مریکای لاتین، له‌نێوانیاندا به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین قۆناغی 11ی پاڵاوتنه‌کان به‌ره‌و مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر به‌ڕێده‌که‌ن.

 

یوێفا نه‌یشن لیگ (قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی)

به‌لجیکا – فه‌ره‌نسا (9:45)

 

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌مریکای باشوور (قۆناغی 11)

ئورۆگوای – کۆڵۆمبیا (2:00 به‌ره‌به‌یان)

پاراگوای – ئه‌رجه‌نتین (2:00 به‌ره‌به‌یان)

ڤه‌نزوێلا – به‌رازیل (2:30 به‌ره‌به‌یان)

 

پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا (قۆناغی 3)

کۆریای باشوور – سوریا (2:00)

ئیندۆنیسیا – تایپی (4:00)

عێراق – لوبنان (5:00)

چین – ڤێتنام (6:30)

ئیمارات – ئێران (7:45)

سعودیه‌ – ژاپۆن (8:00)

ئوسترالیا – عومان (9:30)

بابەتی پێشتر

لەجێگای یەکڕەنگی و ڕاستگۆیی فریودانیان هەڵبژاردووە

بابەتی دواتر

كۆتایی ئەمساڵ دوبەی دەبێتە حكومەتی بێكاغەز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share