ئه‌ستێره‌ی پێشووی کۆتدیڤوار و یانه‌ی به‌رشلۆنه، یایا تۆرێ ڕه‌زامه‌ندی نیشانده‌دات له‌پێناو یاریده‌دانی یانه‌ی به‌رشلۆنه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسپانیا.
تۆرێ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه پۆستێکی کردووه و نووسیویه‌تی، “کاته‌کانم له به‌رشلۆنه خۆشترین کاته‌کانی ژیانم بوون، یادگارییه‌کی ناوازه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا هه‌یه که له‌سه‌رده‌می گه‌نجێتیمدا متمانه‌یان پێبه‌خشیم، بۆ گه‌یشتنم به گه‌وره‌ترین خوله‌کانی جیهان هه‌میشه سوپاسگوزاری به‌رشلۆنه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم کردیان”.
تۆرێ خه‌مباربوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی یانه که‌ته‌لۆنییه‌که‌ی تێکه‌وتووه و نووسیویه‌تی، “ڕه‌نگه ئه‌م ساته‌ی ئێستامان قورسترین بێت بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌ڵام من باوه‌ڕێکی بێوێنه‌م پێیانه، به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌میشه خۆم به به‌رده‌ست ده‌زانم بۆ یانه‌که، له‌هه‌ر ساتێکدا پێویستیان به من بێت دڵم له‌گه‌ڵ ئیداره و هانده‌رانیدایه و ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه”.
یایا تۆرێ له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 38 ساڵه و یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌حمه‌د گرۆزنییه له خولی نایابی ڕوسیا، یانه‌که‌ی له پله‌ی 11ی ڕیزبه‌ندیدایه، پێشتریش له یانه‌ی ئۆڵیمپیک دۆنستیکی ئۆکرانی هه‌مان ڕۆڵی بینیوه، وه‌ک یاریزانیش به‌درێسی به‌رشلۆنه‌وه 118 یاریکردووه و 14 گۆڵی تۆمارکردووه.