(ڤیدیۆ) ئینگلتەرا، سەنیگالی تێپەراند و گەیشتە چارەکی کۆتایی

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بردنەوەی بەرامبەر سەنیگال تۆمارکرد.‏

ئەمشەو شەممە، لە یاریگای (استاد البیت) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و سەنیگال ڕووبەڕووبوونەوە.

“شێرەکانی ئینگلتەرا” بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیان تۆمارکرد.‏

گۆڵەکانی “ئینگلاند” لە خولەکەکانی 38، 45، 57 لەلایەن جۆردان هێندێرسۆن، هاری کەین، بوکایۆ ساکا-وە تۆمارکران.

گۆڵەکەی کەین، یەکەمینە لە مۆندیالی قەتەر تۆماریدەکات، لە ڕیکۆردی گۆڵکاری ئینگلیز نزیکیدەکاتەوە کە بەناوی واین ڕۆونی ئەستێرەی دێرینی مانچستەر یونایتدەوەیە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینگلتەرا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی ئامادەكاریيەكان بۆ رێوڕەسمی شەوی یەڵدا دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

رۆژێكی ئەم مانگە دەرگای بانكەكان دادەخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە چاڤی دەگیرێت

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەنوسە نزیکەکان لە بەرشلۆنەوە کەوتونەتە هێرشکردنە سەر چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش ئەو دوو یارییە خراپەى…
Total
0
Share