ئاهەنگێك بۆ ماڵئاوایی مارسیلۆ ڕێكدەخرێت

پاش 15 ساڵ یاریكردن بۆ ڕیاڵ مەدرید، دواجار مارسیلۆی كاپتن ماڵئاوایی لەهاندەران و یاریزانەكان و ئیدارەی یانەكە دەكات.

ئاهەنگەكە ئەمڕۆ لە شوێنی ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید ڕێكدەخرێت و لەوێ ڕێز لەو جوهدە دەگیرێت كە لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا بۆ یانە مەلەكییەكەی خەرج كردووە.

مارسیلۆی تەمەن 34 ساڵ لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی خۆیەوە نوسیویەتی: ماڵئاواییەكە بە دەموچاوێكی پێكەنیناوییەوە دەبێت و شانازی بەوەوە دەكەم كە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدم كردووە.

تا ئێستا مارسیلۆ هیچ یانەیەكی تری هەڵنەبژاردووە و پێشبینی دەكرێت بەرەو خولی توركیا هەنگاو بنێت.

بابەتی پێشتر

هەلی دامەزراندن لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

خاوەنی زۆرترین بینەر لە نێتفلێکس.. بەشی دووەمی سکوید گەیم بڵاودەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share