ڕیاڵ مەدرید یاریی پەیوەندی و بەرژەوەندی لەگەڵ پاریس دەکات

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکی وادەی گواستنەوەکانی زستانەی 2022 دەکەن، تاوەکو یانەکەیان کیلیان مباپێ بکڕێت، بەڵام ئەوەی دەگوزەرێت شتێکی ترە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هاوینی 2022 بۆندی مباپێ و پاریس سان جێرمان کۆتاییدێت، لە زستانی 2022ەوە بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە دەتوانن ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵدا بکەن، لە بەرامبەردا ئیدارەی پاریس هیچ ڕێگرییەکیان بۆ ناکرێت، چونکە کارەکە یاساییە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی پاریس داوایان لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ کردووە، پەیوەندیی نێوان دوو یانەیەکە بپارێزێت و ڕێگەنەدات بەهۆی گواستنەوەی کیلیان مباپێ-وە پچڕاندن لەنێوانیاندا ڕووبدات، داواکاریشیان ئەوەبووە بۆ ماوەی وەرزێک گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە پشتگوێبخەن لەپێناو پاراستنی پڕۆژەی وەرزشیی پاریس سان جێرمان.

مارکا نووسیویەتی، پێرێز لەبەردەم دوو ڕێگەدایە، یەکەمیان پاراستنی پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانییەتی لەگەڵ پاریس و دواخستنی کڕینی مباپێ، یاخود خۆڕزگارکردن لە تووڕەیی ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕیاڵ و کڕینی مباپێ.

بە ئەگەرێکی زۆریشەوە بژاردەی دووەم جێبەجێدەکات، کە کڕینی یاریزانەکەیە، هەروەها ئامادەشە بڕی 40 ملیۆن یورۆ پاداشت لەپای هەڵبژاردنی ڕیاڵ مەدرید بە ڕەش ئەسمەرە فەرەنسییەکە بدات.

بابەتی پێشتر

گروپێكی حەشدی شەعبی هەڕەشەی شەڕكردن لەگەڵ ئەمریكا دەكات و كاتژمێری سفری دەستنیشانكرد

بابەتی دواتر

سکراب: بالۆتێلی سەرکردەبوو، بەڵام دواتر دۆخەکەی تێکدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share