پۆچیتینۆ: پاریس 50 ساڵە شکستخواردووە

ڕاهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکایەتی پاریس و بە شکستخواردوو وەسفیان دەکات.

پۆچتینۆ بە ماڵپەری (Infobae)ی ئەرجەنتینی ڕاگەیاندووە، “لە پاریس سان جێرمان هەموو سەرنجەکان لەسەر خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپان، حەزێکی لە ڕادە بەدەریان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناسناوە هەیە.”

هەروەها دەڵێت، “لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا ناسناوەکانی خولی فەرەنسا، جام و جامی سوپەرمان بەدەستهێنا، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ کراینە دەرەوە، ئەگەر ئەوە شکست بێت، کەواتە ئەوان ماوەی 50 ساڵە شکستخواردوون، چونکە لەو ماوە زۆرەدا ناسناوەکەیان بەدەست نەهێناوە.”

ڕاهێنەرە ناودارەکەی ئەرجەنتین دەڵێت، “هەندێک جار سەرنجدان لە چامپیۆنزلیگ سەرنجیان لەسەر خولەکانی دیکە لادەبات، لە پاریس هەر ناسناوێک جگە لە چامپیۆنزلیگ بۆ هەر ڕاهێنەرێک واتای شکستە، ئەوەش هۆکاری ڕۆیشتنم بوو.”

پۆچتینۆ لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی هەڵوەشێنرایەوە، لە بەرامبەردا کریستۆف گالیتیێ جێگەی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم: مۆڵەت بە 206 پڕۆژەی بواری وەبەرهێنان دراوە

بابەتی دواتر

فڕۆكەكەی پیلۆسی لە تایوان نیشتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پیلێ نەخۆشخانەی جێهێشت

پیلێ، گەورهەری تۆپی پێی جیهان و وڵاتی بەرازیل، نەخۆشخانەی جێهێشت پاش ئەوەی پزیشكەكان پێیانڕاگەیاند كە كێشەكانی كۆتاییهاتووە. دوو…
Total
0
Share