هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هەوڵی سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەدەین

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جه‌خت له‌ به‌ره‌ودان و سه‌رخستنی زیاتری پرۆسه‌ی چاكسازیی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا دەكەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژەی بەوەكردووە، هه‌ریه‌ك له‌ لیوا به‌ختیار محەمەد و عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر، ڕاوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پێشوازیانكرد له‌ كۆلۆنێل تاد بۆرۆس، جێگری ڕاوێژکاری باڵای سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

باسی لەوەشكردووە، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، تاوتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌كرا و هه‌ردوولا به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ پێشكه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یان ڕووانی.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت خوازیاربوون ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییەی لەنێوان هەردوولا هەیە‌ فراونتر بكرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسكردن بوو له‌ مه‌ترسییه‌كانی ئێستای داعش، بۆ ئه‌مه‌ش ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان جەختیان لەوەكردەوە كە بەردەوام دەبن له‌ هاوكاریی و یارمه‌تییدانی پێشمه‌رگه‌، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و تێكشكاندنی ته‌واوه‌تی تیرۆرستان.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، پرۆسه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و جێبه‌جێكردن و كاركردن له‌ سه‌ر پڕۆژه‌ ئاماده‌كراوه‌كانی وه‌زاره‌ت باسی لێوه‌كرا، به‌جۆرێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ڕیفۆرمی سه‌ربازی له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، هەروەها گفتوگۆی چڕوپڕیش لە بارەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان (عێراق ـ ئەمه‌ریکا) کرا.

بابەتی پێشتر

عێراق تاقیكردنەوەی هەڵدانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

كەركوك.. داعش هێرشیكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share