پۆلیسی ئەنبار روونكردنەوە لەسەر پەلاماردانی هاوڵاتییە كوردەكە دەدات

دوای رووداوێكی پەلاماردان بۆ سەر هاوڵاتییەكی كورد لە فەللوجە، پۆلیسی ئەنبار دەڵێت، تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیركراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار رایگەیاند، رووداوەكە دوێنێ لەنێو شاری گەشتیاریی لە حەبانییە بوو، هاوڵاتییە كوردەكە بەناوی (هونەر حەیدەر محەمەد) خۆی پەیوەندی بە فەرماندەی پۆلیسی ئەنبارەوە كردووە.

هونەر لەلایەن كەسێكەوە لە فەللوجە پەلاماردراوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە و دەشڵێت، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگا رێنمایی داوەتە بنكەی پۆلیسی ناوچە گەشتیارییەكە و لەماوەیەكی كورتدا تۆمەتبار (و.ط.ع.) دەستگیركراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هۆكاری شەڕەكە ئەوەبووە كە تۆمەتبار (و.ط.ع.) هاوڵاتییە كوردەكەی تۆمەتباركردووە بە دزینی مۆبایلەكەی، نەك وەك ئەوەی بڵاوكرایەوە و بانگەشەی بۆ كرا كە گوایە بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی كوردییەوە بووبێت”.

“هونەر دانیشتووی قەزای فەللوجەیە و هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی عەرەب لە دانیشتووی فەللوجە كردووە و منداڵی لێی هەیە، ماوەیەكی درێژە سەرگەرمی كاری خۆیەتی، بەهەمان شێوە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان لە نەتەوەی كورد دانیشتووی پارێزگای ئەنبارن بە سەرجەم قەزاكانیەوە و جلوبەرگی كوردی دەپۆشن و پەلامار نەدراون، ئێمەش رێزیان لێدەگرین و پەیوەندیمان لەگەڵ برا كوردەكانمان باشە” وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە ئەنفلوەنزای سەگ دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: كەسێك بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە، هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە كەسێكیان بە تۆمەتەكانی وەرگرتنی سەرانە،هەڕەشە و تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی‌…
Total
0
Share