مانگی داهاتوو كارەبای نیشتمانی دەكرێتەوە 40 ئەمپێر

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەستنەوەی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە و لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، 40 ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەک بڕیاریانداوە کە بریتیین لە:

– بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی نوێی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە.

– لە سەرەتای مانگی ئازارەوە، (40) ئەمپێر کارەبا بە هاوبەشانی کارەبا دەدرێتەوە.

– کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی و  ماڵپەڕی پسوڵە (pswla.com) دەکرێت و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان جێبەجێ دەکرێت.

– پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا، پێوەری زیرەکیان هەبێت، لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک (1,480,000) هاوبەشی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەبوون، بەڵام ئێستا بۆ (1,800,000) هاوبەش بەرزبووەتەوە.

– بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبای شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرپرسن بۆ بەدواداچوون و نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران، بۆ ئەم مەبەستە سیستەمی پێوەری زیرەک، سەرجەم سەرپێچیەکانی دیاری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: دەبێت سەرجەم سەربڕخانەکان مریشک بە ستیکەر و باڕکۆدەوە بخەنە بازاڕەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە خستنەبازاڕی بەرهەمی سەربڕخانەکانی پەلەوەر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share