پێنج پرۆژەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن

کارمەندانی کارەبا لەکاتی ئەرکدا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی پێنج پرۆژەی کارەبا لە شارەکەدا بەبڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بەبڕی 181 ملیۆن و 469 هەزار و 928 دینار، چەند پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێن، کە بڕیارە لە 50 ڕۆژدا تەواو بکرێت کە بریتیین لە:

دانانی محاویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.

-دانانی محاویلەی مساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محاویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی صناعی.

-دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.

-دانانی 3 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەرەكی خاك لەفیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.

-دانانی 2 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لەراپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.

بابەتی پێشتر

لە بۆشایی ئاسمانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا كرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەڵامەكانیان تاووتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیزای ئێران ڕاگیرا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ پێدانی ڤیزای…
Total
0
Share