ڤیزای ئێران ڕاگیرا

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە کەسانی بیانی ڕادەگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێگای کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەرێم ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێنه‌مایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی له‌ ڕۆژی شه‌مه‌ به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ڕاده‌گیرێت”.

لەگەڵ ئەوەش ڕێنماییەکە ئەم کەسانە ناگرێتەوە:

1ـ ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه‌.

2ـ  ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه‌ (خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،

3ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،

4ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردن یان هه‌یه‌.

5ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه‌.

6-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌.

7-  ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه‌.

بابەتی پێشتر

چاودێری کۆمەڵایەتیی هەولێر: هەواڵی لێدان لە "تاتە برایم" دوورە لە ڕاستییەوە

بابەتی دواتر

خەڵاتەکانی فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دابەشکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share