هەردوو حکومەتی هەرێم و بیلاڕوسیا: دەبێت ڕێگریبكرێت لە کۆچی نایاسایی

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و باڵیۆزی بیلاڕوسیا لە عێراق، هەردوولا جەختیانكردەوە کە دەبێت کۆچی نایاسایی ڕابگیرێت.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پێشوازیکرد لە ڤیکتۆر ڕیباک، باڵیۆزی بێلاڕوس لە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، “هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی وڵاتی بێلاڕوس دەکەن، کە پێویستە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە گەشت و کۆچکردنی نایاسایی “.

باڵیۆزی بێلاڕوسیا، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگیکردن و برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە .

ماوەی زیاتر لە چوار مانگە کۆچی هاوڵاتییانی هەرێم لە بیلاڕوسیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و تا ئێستا دوو گەنجی کورد كە خەڵکی هەولێر بوون لە ڕێگای بیلاڕوسیادا گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی: سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەکانی پارتی پەلاماری سلێمانی دەدەن

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، سێ رۆژە میدیا رەسمی و ناڕەسمییەكانی پارتی بە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی 23هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share