نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی وزەی جیهان بۆ بەرزترین ئاستی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەرزبووەوە و دوای ئەوەی ئۆپیک پڵەس بەردەوامیی پەبەندبوونی بە سیاسەتی ئێستای بەرهەمهێنانی نەوت ڕاگەیاند.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەبڕی 1.97 دۆلار و ڕێژەی 2.5% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 81.25 دۆلار، ئەم نرخە دواین جار لە ساڵی 2018دا پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی 1.79 دۆلار و ڕێژەی 2.4% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 77.67 دۆلارئەوەش بەرزترین ئاستە لەدوای ساڵی 2014ەوە.

نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە و ڕێگرییەکانی بەردەم خستنەڕوو بەرزبووەتەوە، لە هەفتەی ڕابردووشدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند.

لە مانگی تەمموزدا هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس ڕێککەوتن ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیادبکەن تا مانگی ئابی داهاتوو تاکاتێکا کۆتایی بە کەمکردنەوەی 5.8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە دەهێنن کە بەهۆی کۆرۆنا و دابەزینی نەرخی نەوتەوە کەمیان کردبووەوە.

بابەتی پێشتر

لە بۆردومانی گوندێکی قەرەهەنجیر دوو کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share