راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا لە بەغداد وەفدی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەمساڵدا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لە شاری بەغداد، بەڕێوەچوو کە تێیدا لەکەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کراو تیشکخرایە سەر ئەو راپۆرت و داواکارییانەی کە لەلایەن تیمی تەکنیکی هاوبەشی هەردوولاوە لە سەر داواکاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ئامادەکرابوون.

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی هەرێم ئامادەیی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری گشتگیر بۆ چەسپاندنی تەرخانکراوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەمساڵدا.

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، بڕیارە سبەینێ شەممە کۆبوونەوەکان لە نێوان تیمەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەردەوام بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو تێبینییە هونەریانەی ماوە تا هەردوولا بگەنە رێكکەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی های کۆستەکان دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک…
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح بۆ مەسرور بارزانی:
پاڵاوگەی لاناز دەتوانێت قەیرانی بەنزین چارەسەربكات

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، داواكارییەكی ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەڵێت، پاڵاوگەیەكی ناوخۆ دەتوانێت…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر هاوڵاتییەك دەستگیر دەكات بەنیازبووە “هاوسەرەكەی و كەسێكی دیكە بكوژێت”

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە كە بەنیاز بووە “هاوسەرەكەی و بەڕێوبەری قوتابخانەیەك بكوژێت”. ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار…
Total
0
Share