راوێژکارێکی سودانی: مووچەی ساڵی 2026 مسۆگەرکراوە

راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی رایدەگەیەنێت، دەست بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە کراوە و مووچەی ساڵی داهاتووش مسۆگەرکراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، “لە مانگی تەمموزەوە دەست بە ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 کراوە، دوای تەواوکردنیشی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی ساڵی 2026 ی سەرجەم توێژەکان بەپێی یاسای کارگێریی دارایی مسۆگەر کراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی،…
Total
0
Share