لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلول گەیەندرایە بەغداد

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدادن و لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولیان رادەستکرد.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغداد-ن و لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول رادەستی بەغداد دەکەن.

باسی لەوەش کرد، تیمەکە کۆبوونەوەکانیان دەستپێکردووە و وەڵامی هەموو پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەدەنەوە.

بەپێی وتەی پێشەوا هەورامانی، ئەو تیمەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دوایین ئەبدەیتی بایۆمەترییشیان بردووە و بەدواداچوون بۆ کورتهێنانی پارەی مووچەی مانگی ئاب دەکەن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، ناوی ژمارەیەکی دیکەی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی ئاشکرادەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی تشرینی یەکەمی…
Total
0
Share