دوو زانای ئەمریکی خەڵاتی “نۆبڵی پزیشکی”یان برد

دوو زانای ئەمریکی بەناوەکانی “دەیڤد گۆلیۆس” و “ئاردێرم باتابۆتیان” خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان بۆ ساڵی 2021 بەدەستهێنا، بە دۆزینەوەکانیان لەبواری هەستکردن بە گەرما و سەرما.

لیژنەی بەخشینی خەڵاتەکە لەوبارەیەوە دەڵێن، “دۆزینەوە گرنگەکانی ئەو دوو زانا ڕێگەیپێداین دەستنیشانیان بکەین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ، دۆزینەوەکانیان هاوکارییانکردین تێبگەین لە چۆنێتیی هەستکردنی بە گەرما و سەرما و هێزە میکانیکییەکان و جوڵەی خوێنبەرەکان و ئەمەش یارمەتیمان دەدات لە هەستکردن بە جیهانی دەوروبەرمان و خۆگونجاندن لەگەڵیدا”.

دەیڤد گۆلیۆس کە مامۆستایە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، پێکهاتەی کاپسایسینی چالاکی ناو بیبەری تونی بەکارهێناوە کە وادەکات پێست هەست بە گەرمبوون و سوتان بکات، ئەمەش یارمەتیدەربووە بۆ زانینی چۆنێتیی کارلێککردنی خوێنبەرەکانی پێست لەگەڵ گەرما.

بەڵام ئاردێرم پاتابۆتیان مامۆستا لە پەیمانگای سکریپس ریسێرچ لە کالیفۆرنیا، خانەی هەستیاری بەکارهێناوە بۆ فشار دروستکردن بەمەبەستی دۆزینەوەی جۆری نوێی وەرگر، کە لەگەڵ هاندەرە میکانیکییەکانی پێست و ئەندامەکانی ناوەوەدا کارلێک دەکات.

خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی، لەساڵی ڕابردوودا بەخشرا بە سێ زانای بواری ڤایرۆسات بەهۆی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە ڤایرۆسی جگەر.

ئەمە 120ەمین خەڵاتی نۆبڵە، خەڵاتی نۆبڵ لەبوارەکانی زانست، ئەدەب و ئاشتی لەسەر وەسیەتی سەرمایەدارێکی سویدی بەناوی ئەلفرێد نۆبڵ، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1901 بەخشرا بە داهێنەرانی ئەو بوارانە، بەڵام نۆبڵی ئابوری لەساڵی 1969دا بۆ یەکەمجار بەخشراوە.

نۆبڵی فیزیا لە ڕۆژی سێشەممە دەبەخشرێت، کیمیا لە ڕۆژی چوارشەممە و خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیش لە ڕۆژی هەینیدا دەبەخشرێت، ڕێورەسمەکە لە ڕۆژی دووشەمەدا بەبەخشینی نۆبڵی ئابوری کۆتاییدێت.

ناوی براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ پزیشکی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا:

2021 دەیڤد گۆلیۆس و ئاردێرم باتابۆتیان (ئەمریکا).

2020 هارڤی ئاڵتەر و چارلی ڕایس (ئەمریکا) و مایکڵ هۆتن (بەریتانیا).

2019 ویلیام کایلین و گریگ سیمنزا (ئەمریکا) و پیتەر ڕاتکیلف (بەریتانیا).

2018 جەیمس بی ئەلیسۆن (ئەمریکا) و تاساکۆ هۆنجۆ (ژاپۆن).
2015 ویلیام کامبڵ (ئێرلەندا) و ساتوشی ئومۆرا (ژاپۆن) و یویو تۆ (چین).

2014 جۆن ئۆکیف (بەریتانیا و ئەمریکا) و مای برێت مۆزەر ئێدوارد ئێی مۆزەر (نەرویج).

2013 جەیمس ڕۆسمان و ڕاندی شیکمان (ئەمریکا) و تۆماس سۆدۆڤ (ئەڵمانیا).

2012 شینیا یامانکا (ژاپۆن) و جۆن بی گۆردن (بەریتانیا).

بابەتی پێشتر

لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

ئیمپڕاتۆریەتیەكانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
Total
0
Share