پۆستی بۆمبڕێژكراو فەرەنسا دەهەژێنێت

دەسەڵاتدارانی فەرەنسا هۆشداری دەدەن لە دامەزراوە و فەرمانگەكانیان لە پۆستی بۆمبڕێژكراو و ترسیان هەیە لەو رێگەیەوە بپێكرێن.

لە رۆژانی رابردوودا، پۆستی بۆمبڕێژكراو نێردران بۆ چەند باڵیۆزخانە و دامەزراوەیەك لە پاریس، ئەوەش ترسی زیادكردنی هێرشی لەو جۆرەی لای حكومەتی فەرەنسا دروستكردووە.

ئەمیندارێتیی گشتیی بەرگری و ئاسایشی نیشتمانیی فەرەنسا كە سەر بە سەرۆكایەتیی وەزیرانە، یاداشتێكی ئاراستەی وەزارەت، فەرمانگە و دامەزراوەكان كردووە و پۆستی لەو جۆرەی بە “زۆر مەترسیدار” ناوبرووە، هۆشداری داوە لەوەی خۆیانی لێدووربگرن و رێنمایی چۆنێتیی مامەڵەكردن لەگەڵ پۆستی بۆمبڕێژكراوی داوە بە وەزارەت و فەرمانگەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە، کۆریای باکوور ئەمڕۆ پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیی تەقاندووە بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن. سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی کۆریای…
Total
0
Share