ئەركەكەی پاراستنی پوتن-ە.. فڕۆكەیەكی هەستیاری ڕوسی دزی لێكرا

ڕوسیا چوار فڕۆكەی لەو جۆرەی هەیە

ئەو فڕۆكەیەی بە هۆكاری سەرەكی پاراستنی زۆرینەی بەرپرسانی ڕوسیا دادەنرێت لە ئەگەری ڕودانی جەنگی ئەتۆمیدا، ڕوبەڕووی دزیكردن بووەوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (زە گاردیان) بڵاویكردوەتەوە.

فڕۆكەكە ناوی (ئیلیوشن 80)یە و ڕوسیا چوار دانەی لەو جۆرەی هەیە و تایبەتە بە پاراستنی ڤلادمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا و گواستنەوەی دیارترین سەركردە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە بۆ شوێنی ئارام.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئاشكرایكرد دزیلێكردنەكە لە فڕۆكەخانەی شاری تاگانرۆگ لە باشووری ڕوسیا ڕوویداوە و ئەنجامدەران توانیویانە قوفڵی شوێنی باركردنی فڕۆكەكە بكەنەوە و 39 پارچەیان بردووە و ئاماژەی بەوەشكرد “تائێستا دەستگیرنەكراون”.

فڕۆكەكە هیچ پەنجەرەیەكی بۆ سەرنشینان تیانییە، بەمەبەستی پاراستنیان لە هەر كاریگەرییەكی تەقینەوەی ئەتۆمی.

هەروەك كەلوپەلی پەیوەندیی تایبەتی تیایە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ هێزە چەكدارییەكانی وڵات، لەنێویشیاندا ئەو هێزە موشەكییەی دەتوانن لێدانی ئەتۆمی ئەنجامبدەن.

لە ئەگەری ڕودانی ململانێدا، پێشبینی دەكرێت پوتن و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی بچنە نێو فڕۆكەكە و لەنێویدا و لە ئاسمانەوە هێزی بەرگری وڵاتەكەیان بەڕێوەببەن.

مۆسكۆ هەندێك وردەكاری دیكەی (ئیلیوشن 80)ی بە نهێنی هێشتووەتەوە، بۆیە نازانرێت ئەو كەلوپەلانەی براون تا چەند هەستیار و كاریگەرن.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش چوار سەنتەری پێشكەوتووی فەرماندەیی لە جۆری Boeing E-4ی ئاسمانی هەیە، لەگەڵ فڕۆكەی Boeing 747-200sی تایبەت كە دەتوانێت سەرۆكی ئەمریكا و ئەودوای گەورە بەرپرسان هەڵبگرێت لەكاتی ڕودانی جەنگی ئەتۆمیدا.

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی یانەی یوڤانتۆس بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

وێنەکانی مێسی و کریستیانۆ لە میدیاکانی ئەوروپا سەدایەکی بەهێزی داوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share