ڕیاڵ مەدرید بۆچی تووشی داڕوخان بوو؟

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی دانی بەوەدا نا پێکهاتەکەی دووچاری ئاستەنگیی هونەری بووە و کێشەیان هەیە.

ئەنچلۆتی ڕایگەیاند، “ماوەی داهاتوو پشووە نێودەوڵەتییەکانمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی لێکدانەوە بۆ دۆخەکە بکەین، دەمانەوێت بزانین ئەو گۆڕانکارییە چۆن ڕوویداوە و کێشەکە لەچیدایە”.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە کە گۆڕینی پلانی یاریکردن لە 4-3-3وە بۆ 4-4-2 مەودای لەنێوان هێرشبەراندا دروستکردووە، دووچاری نەزۆکی بوون و جگە لە تۆمارکلردنی دوو گۆڵ لەلایەن کەریم بنزیمەی فەرەنسییەوە، بەرامبەر ڤیاڕیاڵ و شیریف تیراسپۆل و ئیسپانیۆل هێرشبەرانی دیکە ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە.

لەسەر ئاستی بەرگری و بەهۆی ناجێگیریی پێگەی بەرگری باڵی ڕاست و سەنتەری بەرگرییەوە چوار گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

مارکا تەواوی کێشەکان دەخاتە ئەستۆی هێرشبەران، جگە لە بنزیمە، هەروەها پلانی یاریکردن، لەکاتێکدا یانەی شاهانە لەماوەی هەفتەیەکدا یەکسانبوونێک و دوو دۆڕاندنی لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

مباپێ هەموو شتێکی ئاشکراکرد: داوای دەستبەرداربوونم لە پاریس کرد

بابەتی دواتر

"نێیمار وەک بەرشلۆنە یاریناکات، لێرە بووەتە منداڵێکی بەناز"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
Total
0
Share