دیاردەیەکی سەیر لە مۆندیالی قەتەر تۆمارکراوە

میدیاکان تێبینی ئەوەیان کردووە، ئەو هەڵبژاردانەی مۆندیال کە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ (پۆزیشن) سەرکەوتوو بوون، لە ڕووی ئەنجامەوە شکستیانهێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆریتیڤۆ”، قۆناغی (16) و چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر جیاوازبووە لە مۆندیالەکانی پێشتر، بەوپێیەی هەڵبژاردە باڵادەستەکان نەیانتوانیوە بە شێوازی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ (پۆزیشن) بردنەوە بەدەستبهێنن، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕوویداوە.

سەرچاوەکە چەند نموونەیەکی ژمارەیی ئاشکراکردووە:

بەڕازیل پۆزیشنی بەرامبەر کرواتیا یەکسانبووە، بەڵام کرواتیا براوە بووە.

ئیسپانیا پۆزیشنی بەرامبەر مەغریب لەسەددا 77 بووە، مەغریب براوە بووە.

پۆرتوگال پۆزیشنی بەرامبەر مەغریب لەسەددا 78 بووە، بەڵام دیسانەوە مەغریب براوە بووە.

ئینگلتەرا پۆزیشنی بەرامبەر فەرەنسا لەسەددا 58 بووە، بەڵام فەرەنسا براوە بووە.

ئەرجەنتین پۆزیشنی بەرامبەر هۆڵەندا لەسەددا 48 بووە، براوە بووە.

بابەتی پێشتر

نمایشێکی یارییە ئاگرینەکان کارەساتی نایەوە

بابەتی دواتر

بەفر بەریتانیای داپۆشیوە و پشێویی لە فڕۆکەخانەکان دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share