مباپێ هەموو شتێکی ئاشکراکرد: داوای دەستبەرداربوونم لە پاریس کرد

ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا بێدەنگی دەشکێنێت و هەموو زانیارییەکان لەبارەی ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەکات.

مباپێ بە ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی ڕاگەیاندووە، “لەو ساتەوە کە حەزم بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەم نەما، داوای دەستبەرداربوونم لە پاریس کرد، دەمویست یانەکە بەهۆی فرۆشتنی منەوە سوودی دارایی بەدەستبهێنێت”.

هەروەها دەڵێت، “پاریس زۆری پێشکەشی من کردووە، هەمیشە لەو یانەیە بەختەوەربووم، تائێستاش هەر بەو شێوەیەم، بەزوویی داوای دەستبەرداربوونم کرد تاوەکو سوودێک وەربگرن، لە کۆتایی مانگی تەمموزەوە داواکاریم پێشکەشی ئیدارەی پاریس کرد، نەک لە کۆتا ساتی گواستنەوەکان، بەڵام خەڵکانێک زانیارییان بڵاودەکردەوە گوایە من حەوت بۆ هەشت بۆندی پاریسم ڕەتکردووەتەوە و نامەوێت لەگەڵ لیۆناردۆ قسەبکەم، ئەوە ڕاست نەبوو”.

لە وەڵامێکی دیکەدا دەڵێت، “پێشتریش وتم، کە کاتی تەواوم بەخشییە یانەکەم تاوەکو دەستبەرداربوونم پێبدات، دەمویست هەمووان بە گواستنەوەکە قایلبن، هەمووان بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەین، چونکە ڕێز لە هەمووان دەگرم، بۆیە وتم، ئەگەر حەزتان بە ڕۆیشتنم نەبێت، ناڕۆم”.

بابەتی پێشتر

ئێران: سەبرمان بەرامبەر "گروپە تیرۆریستییەكان" لە هەرێمی كوردستان نەما

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆچی تووشی داڕوخان بوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ (80) ملیۆنی پێشکەشی بارسا کرد

یانەی نیوکاسڵ خواستی لەسەر ڕافینیای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەشکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share