ڕیاڵ مەدرید (360) بە هالاند و دووانی دیکە دەدات

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 گرێبەست پێشکەشی سێ یاریزان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2023 ئامادەیە بڕی 360 ملیۆن یورۆ لە گواستنەوەی سێ یاریزاندا بەکاربخات، داواکراوەکان پێکهاتوون لە ئێرلینگ هالاند، تیۆ هێرناندێز، نیکۆلۆ بارێلا.

هالاند تاوەکو 2024 گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر سیتی هەیە، تێچووی گواستنەوەی 200 ملیۆن یورۆیە، بڕیارە وەک جێگرەوەی کەریم بنزیمە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری میلان-یش، پێشتر لە پێگەی باڵی چەپی بەرگریکردن بۆ ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە، تێچووی گواستنەوەی 55 ملیۆنە.

نیکۆلۆ بارێلای ئیتاڵی و یاریزانی ئینتەر میلان، تێچووی بۆندەکەی 70 ملیۆنە و لە پێگەی ناوەندی هێرشبەریدا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

ماسی برژاندن قەدەغە دەكرێت

بابەتی دواتر

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ بەهۆی پێکانەوە دووردەکەوێتەوە

دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دەرکەوتووە ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە دووچاری پێکانێکی مامناوەند بووە. بەپێی زانیارییەکانی خاڤی میگێل،…
Total
0
Share