پشکی یانەکان بەرزبووەتەوە و 12 یانە گەورەکە بارانی دۆلار بەسەریاندا دەبارێت

بڕیاری سازکردنی خولی سوپەری ئەوروپی “سوپەرلیگ” کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پشکی یانەکان دروستکردووە، لە داهاتووشدا 12 یانە دامەزرێنەرەکە بارانی پارە بەسەریاندا دەبارێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی ئەوروپاوە بڵاوکراونەتەوە پاڵپشت بە لێکدانەوەی ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتی سوپەرلیگ، نێوەندی ڕێژەی پشکەکانی یانە بەشدارەکان (12 یانەکە) بۆ نمونە یانەی یوڤانتۆس لەسەدا (17.85) لە بۆرسە جیهانییەکان زیادیکردووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە داتا و ئامارەوە بڵاویکردووەتەوە، کە داهاتی هەر یەکێک لە 12 یانەی دامەزرێنەری سوپەرلیگ لە وەرزێکدا 350 ملیۆن یورۆیە بەهۆی ئەو بۆندەی بۆ بەشداریکردن لە خولەکە واژوویانکردووە، هەروەها بڕی شەش ملیار داهاتی زیادە بەسەر سەرجەم یانە بەشدارەکاندا دابەشدەکرێتەوە کە نزیکی (250) ملیۆن یورۆ دەکات و ئەو بڕەش لە بونیادنانەوەی ژێرخانی یانەکان و یاریگاکاندا بەکاردەخرێتەوە.

سەرچاوەکە نمونە بە یانەی شاهانەی مەدرید دەهێنێتەوە، کە قەرزداری زیاتر لە 500 ملیۆن یورۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە و بەپێی سیستمە نوێیەکەی سوپەرلیگ دەتوانێت لە ماوەی وەرزێک بۆ دووان تەواوی قەرزەکانی بداتەوە، ئەم ڕێکارە داراییانەش بەسەر سەرجەم یانە بەشدارەکاندا جێبەجێدەبێت کە 15یان داهاتیان مسۆگەرە و پێنج یانەشیان بە پاڵاوتن بۆ خولەکە سەردەکەون.

بابەتی پێشتر

بۆچی بایرن و پاریس بەشداری کودەتای 12 یانەکەیان نەکردووە؟

بابەتی دواتر

نەوتی خاوی برێنت 68 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share