“نێیمار وەک بەرشلۆنە یاریناکات، لێرە بووەتە منداڵێکی بەناز”

ئەستێرەی دێرینی یانەی پاریس سان جێرمان، جبرێل سیسی ڕەخنەی توند ئاراستەی نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی دەکات و بە “منداڵی بەناز” ناویدەبات.

سیسی لەچاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، “لە بەرشلۆنە پەیکەرێکی دیاریکراوی یاریکردنیان هەبوو، نێیمار بەشێوازێکی خاوێنتر یاریدەکرد، ستایلەکە جوانتربوو، زیاتر لێدەرکردنی ئەنجامدەدا، ئەرکی سەرەکی ئەوەبوو هێڵی بەرگریی ڕکابەران تێکبشکێنێت و تۆپ بگوێزێتەوە بۆ کەسی سەرەکی کە لیۆ مێسی-یە، ئەوکارەشی بەجوانترین شێوە ئەنجامدا و بووە جێگرەوەی مێسی”.

بەڵام سیسی پێیوایە “لە پاریس کلیلی یاریکردنیان بەخۆی (نێیمار) بەخشیوە و ڕێگەیان پێداوە چی دەوێت بیکات، لەساتێکدا هەموو شتێک ونبوو، نێیمار یاریزانێکی مەزنە و کەس نکوڵی لەو ڕاستییە ناکات، بەڵام نکوڵیش لەوە ناکرێت لە پاریس بووەتە منداڵێکی بەناز و بووەتە گەورەی چواردەورەکەشی”.

نێیمار لە کۆی حەوت ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان تەنها گۆڵێکی تۆمارکردووە، لە دواین ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر ستاد ڕینس، نەیتوانی چانسێکی گۆڵکردن بۆ مێسی و مباپێ بڕەخسێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ سێ خاڵی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ چێڵسی هاوتابووه‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی نایابی ئینگلیزی ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد. ئەمڕۆ…
Total
0
Share