نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریكرا

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان سێ هەزار تا چوار هەزار و 500 دیناردا دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی، “ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیدە‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌ مانگی ئه‌یلولدا له‌نێوان 80 بۆ 100 کاتژمێردا بووه‌ و هه‌ر کاتژمێرێک به‌ 43 دینار دیاریكراوه‌،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیدەی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و 500 دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدە جیاواز ده‌بێت”.

ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەت ڕاشیگەیاندووە، ئه‌و مۆلیدانەی كه‌ دوو فیده‌رن، له ‌كاتنی بڕانی كارەبای یه‌كێك له‌ دوو فیده‌ركه‌، نابێت مۆلیدەکانیان كاربكات، چونکە ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی كێشه‌.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ هۆكاری شكستی پاریس سانجێرمانی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

سێ یاری چارەنووسی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دیاریدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کردنەدەرەوەی خوێندنی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ڕەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کردنەدەرەوەی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share