سێ یاری چارەنووسی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دیاریدەكەن

سێ یاریی داهاتووی بەرشلۆنە لە كامپ نو، چارەنووسی كومان-ی ڕاهێنەری بەرشلۆنە دیاریدەكەن.

سەرەڕای ئەنجامە خراپەكانی بەرشلۆنە، بەڵام لاپۆرتا-ی سەرۆك دووپاتیكردەوە متمانەیان بە كومان هەیە.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان بێت، سێ یاریی داهاتووی بەرشلۆنە لە دوای یارییە نێودەوڵەتییەكان، دەبنە دوایین تاقیكردنەوە بۆ كومان-ی ڕاهێنەر.

سێ یارییەكە لە كامپ نووە و بەرامبەر یانەكانی دینامۆ كیێڤ، ڤالانسیا و ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

شكستی هەر یەكێك لەو یارییانە، كومان لە پۆستەكەی دووردەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریكرا

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری بایرن ڕەخنە لە یاریزانەكانی دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share