پۆچتینۆ هۆكاری شكستی پاریس سانجێرمانی ئاشكراكرد

ڕاهێنەری پاریس پێیوایە شكستەكەی بەرامبەر ڕین لە ئەستۆی هەموو یاریزانەكانە و خۆشی خستە ڕیزی كەمتەرخەمەكانەوە.

ڕین بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە پاریسی بردەوە، بەڵام بەو شكستەشەوە، پاریس هەر پێشەنگی خولی فەرەنسی گرتووە.

پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس ئاماژەی بەوەدا، كە سەرجەم یاریزانەكان هۆكاربوون بۆ ئەوەی لە سەرەتای تایمی دووەم گۆڵیان لێبكرێت.

وتیشی، “كەمتەرخەمییەكە لە منەوە بوو بۆ سەرجەم یاریزانەكان و پێویستە لە یەكەم خولەكەوە سەرنجمان لەسەر یارییەكە بێت، تا دواخولەك”.

پێشی وایە كاتی یارییەكە دوای ئەنجامدانی یارییەكی بەهێزی چامپیۆنز لیگ بووە (بەرامبەر مان سیتی) و یانەی ڕین-یش سوودی لەو هەلە وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانچسته‌ر یونایتد پێشوازی له‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ده‌کات

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی پێشوازی له‌ بڕیارێکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بۆ ناو یاریگاکانی ئینگلته‌را.…
Total
0
Share