بەهۆی هێرشێکی چەکدارانی داعشەوە لە باشووری قەزای خورماتوو، بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرەکیی کەرکوک – بەغداد داخرا.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانكرد، بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ناوچەی چوارڕیانی ئینجانە بۆ سەرحە لە باشووری خورماتوو ڕوویداوە و چەند کاتژمێرێک ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەکداران و هێزە عێراقییەکاندا بەردەوام بووە.
لەدوای کۆتایی حوکمی داعش لەو ناوچانەی عێراق كە داگیریكردبوون، چەکدارانی داعش لە هەندێک ناوچە ماونەتەوە و چالاکییان بەردەوامە، بەتایبەت ئەو شوێنانەی سنووری هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە.