كوردستان.. بەڕێوبەرێكی گشتی گۆڕدرا

حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆک-ی کرد و بەشداریکرد لە گۆڕینی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەر لە دهۆك.

وەزیری رۆشنبیری هەواڵەكەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێورەسمێکدا لە شاری دھۆک بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک، ئاڵوگۆڕکرا لە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەری دھۆک.”

وەزیری رۆشنبیری هۆكاری ئاڵوگۆڕەكەی ئاشكرانەكردووە و تەنها بە ئاڵوگۆڕێكی سروشتی ناوزەدیكردووە و نووسیویەتی، “لە ئاڵوگۆڕێکی ئاسایی و سروشتیدا ئەمیر عەلی دەستنیشانکرا وەک بەڕێوەبەری نوێ و  ئەیوب ڕەمەزان بەڕێوەبەری پێشو سوپاس و ستایش کرا لە پای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی بەسەرکەوتوویی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share