کچە کوردێکی 22 ساڵ لەسەر هەبوونی خۆشەویست لەلایەن باوکیەوە سوتێندرا

دوێنێ یەکشەممە، پیاوێکی دانیشتووی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، کاتێک بۆیدەركەوتووە کچەکەی خۆشەویستی هەیە، بەنزینی پێداکردووە و سوتاندوویەتی، دوای گەیاندنی کچەکە بە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستداوە.

یەکێک لە پزیشكەكان لە نەخۆشخانەی سنە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەکی کچەکەی بە سوتاوی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، “کچێکی 22 ساڵیان هێنایە نەخۆشانە کە باوکی بەهۆی بوونی خۆشەویستەوە سوتاندوویەتی و %85ی جەستەی سوتاوە”.

دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکە، هەواڵ بڵاوبوویەوە کە بەهۆیزۆریی ڕێژەی سوتاوی و سەختی برینەكانیەوە، کچەکە گیانیلەدەستداوە.

بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سنە لە بەیاننامەیەکدا بەڵێنیانداوە خۆپیشاندان بکەن و لە دژی “کوشتن بە پاساوی شەرەف” دروشم بڵێنەوە.

ژنانی چالاكوان داوادەکەن، حکومەت باوکی ئەو کچە 22 ساڵە دەستگیربکات و ڕێگای نەدات لەژێر پاساوی “ناموسپەرستی”دا خۆی بشارێتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێک لە چالاکانی مەدەنی لە ئێران پێیان وابووە ماددەكانی 630 و 301 لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هۆکاری کوشتنە بە پاساوی شەرەف.

لە مادەی 630ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هاتووە، “هەرکاتێک پیاوێک ژنەکەی بینی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا، کە ئەویش خێزاندارە ئەوا دەتوانێت هەردووکیان بکوژێت”.

لە مادەی 301یشدا هاتووە، “باوک بەهۆی کوشتنی منداڵەکەیەوە لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا ناکرێت”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی هێرشی داعشەوە ڕێگای کەرکوک ـ بەغداد داخرا

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی کاریکاتێری پەیامبەری ئیسلامی کێشا بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share