بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە لە ڕێگای كەلار-دەربەندیخان ژنێك گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان كەلار-دەربەندیخان ژنێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون كە بەڕەگەز عەرەبن.

ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندووە، “لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان لەنزیک گوندی ‘سەید مەحمود’ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ژنێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیكەش كە منداڵێک و دوو پیاون و بە ڕەگەز عەرەبن برینداربوون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پاسات بووە، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە ناحیەی باوەنور.


بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share