بەهۆی کێشەی زەوی و خانووەوە حەوت ئەندامی یەک بنەماڵە برینداربوون

لە سنووری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کێشە و ناکۆکی لەنێوان ئەندامانی بنەماڵەیەکدا دروستبووە و بەهۆیەوە حەوت کەسیان لە یەکتری بریندار کردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستیەوە، شەڕەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی سمایل بەگی سەر بە ناحیەی شوان روویداوە.

هۆکاری شەڕ و ناکۆکییەکە کێشەی زەوی و خانوو بووە و لەنێوان مام و برازادا روویداوە، لە ئەنجامدا حەوت کەس برینداربوون و ژنیش لەنێو بریندارەکاندا هەیە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک.

لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کۆتایی بە شەڕ و ناکۆکییەکان هێنراوە و کێشەکە کۆتاییهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە
تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە سلێمانی ئاشكرایدەكات، 1ی ئەیلول ڕۆژی پەیوەندیكردنی مامۆستایانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، جەختیشدەكاتەوە هەر مامۆستایەك…
Total
0
Share