پێشنیازەكانی عەبدوللـەتیف سەلەفی بۆ مەسرور بارزانی چیبوون؟

د.عەبدوللـەتیف سەلەفی ئەمڕۆ سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، ئاشكرایكردووە كۆمەڵێك پێشنیازی پێشكەشكردووە.

د.عەبدوللـەتیف لەپەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پێشنیازەكانی بۆ سەرۆكی حكومەت ئاشكراكردووە دەڵێت، “کۆمەڵێك باسی گرنگمان باسکرد، داوامان لێكرد، “پێویستە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین بە یەک چاو سەیر بکەیت و دادپەروەربیت لە نێوانیاندا”.

هەروەها دەڵێت، “داواملێكردووە، پێویستە کارێک بکەن بۆ ئەوەی نەوەی تازەی میللەتەكەمان بەرەو بێدینی و نەفامی نەڕوات”.

وەك ڕێبەری زۆرینەی سەلەفییەكانی هەرێم دەڵێت، سەرۆكی حكومەت “زۆر بە سنگ فراوانییەوە تێبینی و سەرنج و پێشنیازەکانیان قبوڵکردین”.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا جەختی لەوەشكردووەتەوە، “سەردانەکەم پەیوەندیی بە دەنگدان و سیاسەتەوە نەبوو، وە بە هیچ شێوەیەک بەلای ئەو پرسەشدا نەچووین”.

هاوكات سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمیش لەبارەی ناوەڕۆكی سەردانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی ڕۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان کرد لە بەرگریکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و برەودان بە کەلتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .

هەروەها مەسرور بارزانی دووپاتیکردەوە، پێویستە زانایانی ئایینی، ڕۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و داکۆکیکردن لە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

بابەتی پێشتر

حەمەجەزا ھونەرمەند و پێشمەرگە

بابەتی دواتر

بۆچی ئێران و ئازەربایجان چاو لەیەکتر سوور دەکەنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share