هەپەگە كوژرانی 22 سەربازی توركیا و شەهیدبوونی فەرماندەیەكی خۆی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژرانی 22 سەربازی توركیا و شەهیدبوونی فەرماندەیەكی یەژاستاریشی ڕاگەیاند.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،”هێزەكانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی لە هەرێمی زاپ، لە دژی سوپای توركیا دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی كردووە و گورزی قورس لە سوپای توركیا درا.

باسی لەوەشكردووە، 22 سەربازی توركیا كوژران كە یەكێكیان فەرماندەبووە، دوو سەربازی دیكەش برینداربوون، گورزیش لە هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی و دوو هەلیكۆپتەری هێرشبەر درا و ئامێرێكی جامەریش تێكشكێنرا.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، “فەرماندەی یەژاستار، نالین فرات، كە پێشەنگایەتیی چالاكییەكانی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم كرد و چووە سەر دوژمن و گورزی قورسی لە دوژمن دا و شەهید بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوەكانمان لە بەغداد لەچوارچێوەی پاراستنی مافی خەڵك و بەرژەوەندییە باڵاكان بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.…
Total
0
Share