وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز ژمارەی تووشبووان بە حاڵەتەکانی پەتا وەرزییەکان روو لەبەرزبوونەوە دەکات، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی ئاساییە و جێگای مەترسی نییە.

وتیشی، ساڵانە بەغداد بەشی پارێزگاکان لە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان رەوانە دەکات، بۆ ئەمساڵیش بەغداد بەشی سلێمانی رەوانەکردووە.

پەتای وەرزی جۆرێکە لە پەتا ڤایرۆسییەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بە زۆری لە وەرزی پایز و زستاندا بڵاودەبێتەوە کە نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری قورگ، کۆکە، ئازاری ماسولکە، هەستکردن بەماندووبون و سەرئێشە.

زۆرینەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای وەرزی بە پشوودان و خواردنی خواردنە تەندروست و پڕ لە ڤیتامیناتەکان لە ماوەی چەند رۆژێکدا چارەسەردەبن، لە حاڵەتی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی نەخۆش دەتوانێت سەردانی پزیشک بکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان، دەکرێت ڤاکسینی دژ بە پەتاکە بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بخرێتە خزمەت هاوڵاتییانەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە گژ گەندەڵیدا دەچینەوە و ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرین

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیدەكاتەوە كە ڕێگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەگرن و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی دەکەنەوە…
Total
0
Share