زانیاری لەبارەی دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرابوو

ئەگەرچی لە سەرەتای ڕاگەیاندنی کابینەی 9ی حکومەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنیدا پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما بە ڕێژەی پێویست نەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست نەوت لە پارێزگای سلێمانی دابەشنەکراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان پاساوی هەیە كە بەهۆی هاتنی کۆرۆنا-وە و خراپی دۆخی ئابوری هەرێمەوە، نەتوانراوە لەڕێگەی پاڵاوگەکانی هەرێمەوە نەوتی سپی دابینبکرێت.

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی وت، “ئەو ناوچانەی نەوتیان تیادا دابەشدەکرێت، ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتووە و ئێستا وەک قەرزێک پێیان دەدرێتەوە کە ساڵی ڕابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە”.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکراشیکرد، ” ئەمساڵ 14 ملیۆن لیتر نەوت بۆ سلێمانی هاتووە، لە کاتێکدا پارێزگای سلێمانی پێویستی بە 108 ملیۆن لیتر نەوت هەیە”.

بە پێی زانیارییەکانی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە، “حکومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی سپی بۆ هاوڵاتییان دابین نەکردووە و ئەو نەوتەشی کە دابەشدەکرێت، لەلایەن حکومەتی عێراق-ەوە ڕەوانە دەکرێت”.

کەریم عەلی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان چەندینجار بە ڕاپۆرت و نووسراو داوایان کردووە، کە حکومەتی هەرێم نەوتی ڕەش بداتە پاڵاوتگەکان تا بتوانرێت دوای پاڵاوتنی بدرێتە هاوڵاتییان، بەڵام تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ ئەوە نییە.

زانیارییەکانی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باس لەوە دەكەن كە ئەو هاوڵاتییانەی ئەمساڵ دەرفەتی وەرگرتنی نەوتیان نەبێت، ساڵی داهاتوو نەوت وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە كەركوك-ـە

بابەتی دواتر

کریستیانۆ ڕۆڵی چی بووە لە گواستنەوەی بۆ یونایتد؟ برونۆ فێرناندێز وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
1
Share