نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت

وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکەی نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت کۆنتڕۆڵکراوە و زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێک لە نزیک فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت کەوتەوە، ئەو شوێنەکەی ئاگرەکەی تێیدا کەوتەوە دەغڵودان و پووش و پاوەنی هاوڵاتییان بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەبەرئەوەی توانرا بە زووی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت زیانێکی ئەوتۆی بەدواوە نەبووە”.

لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەمە سێیەمین رووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سنوورەکە روویدابێت و تا ئێستا هۆکارەکانیان ئاشکرا نەکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كارەبا بدرێتە كەرتی تایبەت قەرزە كەڵەكەبووەكان لە هاوڵاتییان ڕێوشوێنێكی بۆ دادەنرێت و وەردەگیرێنەوە…
Total
0
Share